Erbil 38°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 19:50

جێگری سه‌رۆکی ئه‌رکان و شاندێکی سه‌ربازی ئیتاڵیا بارودۆخی عێراق و کوردستان و ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد

جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان پێشوازی له‌ شاندێكی سه‌ربازیی ئیتاڵیا كرد
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ15/7/2020 ، لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ ئه‌لفێری فه‌رمانده‌ی هه‌ماهه‌نگی رێنمایی كوردستانی ئیتاڵی و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، سه‌ره‌تا لیوا قاره‌مان كه‌مال خۆشحاڵی خۆی ده‌ر‌بڕی به‌هاتنی شاندی میوان و هیوای خواست ئه‌و جۆره‌ دیدارانه‌ به‌رده‌وام بێت. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی شاندی میوان سوپاسی جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه‌ی لێیكرا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر بارودۆخی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ كرا. هه‌رله‌و دیداره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوولاكرایه‌وه.‌

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.