Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:31

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لقی که‌رکوک داوای لێکۆڵینەوە لە کەیسی دەستگیرکردنی مامۆستا محەمەد دەکات

بۆ ئەوەی تاوانبارانی رووداوەکە بەسزای یاسایی خۆیان بگەن
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ لقی کەرکووک-ی یەکێتیی مامۆستایانیی کوردستان کۆبوویەوه و لە هەمبەر رووداوی دەستگیرکردنی مامۆستا محەمەد جەباری و گیانلەدەستدانی هاوسەرەکەی بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتی بڵاو کردەوه و تیادا داوای دەستبەجێ لێکۆڵینەوە دەکات لە کەیسی دەستگیرکردنی مامۆستا مامۆستا محەمەد جەباری بۆ ئەوەی تاوانبارانی رووداوەکە بەسزای یاسایی خۆیان بگەن.

لە بەیاننامەکەدا ستایشی رۆڵی بزیشکان و کارمەندانی تەندروستیی و هێزە ئەمنییەکان کراوە کە لەم دۆخە سەختەدا خزمەتی شارەکە دەکەن، بەڵام لەهەمان کاتدا بەتوندی ئیدانەی ئەو کاره نامرۆڤانە دەکەن کە دەرهەق بەمامۆستایەکی کەرکووک کراوە.

لە بەیاننامەکەدا یەکێتیی مامۆستایانیی کوردستان داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و دادپەروەرانە دەکات بۆ تاوانبارانی ئەو رووداوەکە.

درەنگانێکی شەوی یەکشەممە مامۆستا محەمەد جەباری کە خۆی و هاوسەرەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون، دوای دەمەقاڵییەک لەگەڵ کارمەندانی نەخۆشخانەکە، ئامێرێکی هەناسەدان دەشکێنێت و ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی پاسەوانان و پۆلیسی کەرکووک لە شوێنی رووداوەکە ئامادە بن و دەستی نەخۆشەکە لە قەد قەڕەوێڵەی هاوسەرەکەی ببەستنەوە و دوای چەند چرکەیەک لەبەرچاوی ئەو، هاوسەرەکەی گیان لەدەست دەدات، بەڵام ئەو بەند دەکرێت و رێگایشی پێ نادەن ئامادەی بەخاکسپاردنی هاوسەرەکەی بێت.

ئەو پرسە نیگەرانی رای گشتیی بەدوای خۆیدا هێناو و مامۆستایانی زمانی کوردی لەبەردەم نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک گردبوونەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ مامۆستا محەمەد دەربڕی کە هاوپیشەیانە و داوایان لە بەرپرسانی پارێزگاکە کرد لەسەر ئەم کەیسە، بێنە دەنگ.

بەڕێوبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک، زیاد جبوری رايگەیاند لێکۆڵینەوەیان لەو رووداوە دەست پێ کردووە و خۆیشی سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکە دەکات، دەشڵێت ئەگەر دوای لێکۆڵینەوەکان هەرکەس کەمتەخەم بووبێت ئەوا رووبەڕووی یاسای دەکەینەوە.

مامۆستا محەمەد جەباری مامۆستایە لە ناحیەی سەرگەڕان سەربە قەزای دووبز سنووری پارێزگای کەرکووک و مونا ئیسماعیلی هاوسەریشی یاریدەدەری بەڕێوبەر بوو لە کۆمپانیای غازی باکوور و خاوەنی دوو منداڵن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.