Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:37

له‌ قه‌زاى پشده‌ر ئه‌سپ منداڵێکى 11 ساڵان ده‌کوژێت

له‌ قه‌زاى پشده‌ر ئه‌سپ منداڵێكى 11 ساڵان ده‌كوژێت
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ 15/7/2020 پۆلیسی راپەڕین رایگه‌یاند : لەگوندێكى قەزای پشده‌ر منداڵێكی شوانكاره‌ى تەمەن 11 ساڵان له‌ ئه‌نجامى راكێشرانى به‌ گوریس گیانى له‌ ده‌ستداوه‌

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێك بەناوی (هـ.ئـ.خ) تەمەن 11 ساڵان دانیشتووی گوندی ( سپێرۆ ) سەر بەناحیەی ژاراوە لەقەزای پشده‌ر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و پاش توێكاری بۆ لاشەكەی ،ده‌ركه‌وت منداڵه‌كه‌ ئه‌سپ رایكێشاوه‌و كه‌وتووه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ گیانى له‌ ده‌ست داوه‌ .

بە ووتەی كەسوكارى منداڵه‌كه‌  ئەوان مەڕدارن لە بناری قەندیل و كوڕەكەیان ویستویەتی به‌ په‌ت (ئەسپ)ەكەیان ڕاكێشێ و دواتر ئەو گوریسەی بە ئەسپەكەوە بووە لەدەستی منداڵەكە گیر ده‌بێت و ئەسپەكە ئەوی ڕاكێشاوە و سه‌رى به‌ به‌رد ده‌كه‌وێت بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس ئاماژه‌ى به‌وشداوه‌ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە، ته‌رمى منداڵه‌كه‌ش ڕادەستی كەسوكاری كراوه‌ته‌وه‌ .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.