له سلێمانی 11 كه‌سی دیكه به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستدا كه هه‌شتیان دانیشتووی ناوشارن و 3 كه‌سه‌كه‌ى دیكه دانیشتوی ده‌ره‌وه‌ى شاری سلێمانین
عه‌بدوڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆکی تیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی کۆرۆنا رایگه‌یاند ، به گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانییه‌وه، ئه‌مڕۆ 11 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌شتیان دانیشتووی ناوشار و سیانی تریان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی شارن.
راشیگه‌یاند، دڵنیاتان دەکەینەوە ئامارەکانی ئێمە بە پشت بەستنە بە راپۆرتی پزیشکی و نوسراوی فەرمی ئەو نەخۆشخانانەی قوربانی تێدا گیانی لە دەستداوە یان خود پشکنینی کۆتایی بۆ کراوە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، بۆیە بڵاوکردنەوەی ئامارەکانیش تەنیا بە ئامانجی زیاتر پابەندبوونی هاووڵاتیانه بە رێنماییە خۆپارێزییەکان و هیچ ئامانجێکی دیکەمان نیە و نامانەوێت ترس و دڵەڕاوکێ بۆ ئێوە دروست بکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.