بەفەرمی یەكێتی تۆپی پێی جیهانی كاتی یاریەكانی مۆندیالی 2022 لە وڵاتی قەتەر دیاریكرد .
فیفا رایگەیاند یاریەكانی مۆندیالی قەتەر كە بۆ یەكەمجارە لەمێژوو لە وەرزی زستان بەڕێوەدەچێت لە رۆژی 21/11/2022 دەست پێدەكات و لە رۆژی 18/12/2022 یاری كۆتایی ئەنجام دەدرێت ، یاری كردنەوە لەیاریگای (بەیت) لەرۆژی 21/11/2022 كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ بەكاتی دەوحەی پایتەختی قەتەر ئەنجام دەدرێت ، یاری كۆتاییش لەیاریگای (لۆسێل) لە رۆژی 18/12/2022 كاتژمێر 6ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت . فیفا دووپاتیكردەوە كە یاریگاكان لەیەك نزیكن و كەش وهەوا لەو كاتە لەوڵاتی قەتەر زۆر گونجاوە بۆیە پێشبینی مۆندیالێكی نمونەیی دەكەین هاندەرانیش رۆژانە دەتوانن ئامادەی زیاتر لەیاریەك بن.
سەبارەت بە كاتی یاریەكان فیفا رایگەیاند لەگەڕی یەكەم و دووەمی قۆناغی گروپەكان رۆژانە 4 یاری ئەنجام دەدرێت لە كاتەكانی 1ی دوای نیوەڕۆ و 4ی ئێوارە و 7ی ئێوارە و 10ی شەو ، لەگەڕی سێیەمی قۆناغی گروپەكانیش كە دوو یاری لەیەك كات ئەنجام دەدرێت یاریەكان لە كاتژمێر 6ی ئێوارە و 10ی شەو دەبێت ، بەهەمان شێوە یاریەكانی قۆناغی 16 و 8 و پێش كۆتایی رۆژانە دوو یاری ئەنجام دەدرێت لەكاتژمێر 6ی ئێوارە و 10ی شەو ، یاریەكانی قۆناغی 16 رۆژی 3/12/2022 دەست پێدەكات و قۆناغی 8 رۆژی 9/12/2022 دەست پێدەكات و دوو یاری پێش كۆتایی رۆژی 13/12/2022 ئەنجام دەدرێت و یاری پلەی سێیەم و چوارەم رۆژی 17/12/2022 ئەنجام دەدرێت و یاری كۆتاییش رۆژی 18/12/2022 ئەنجام دەدرێت .
سالار جەلال
کاتی بهرێوهچوونى یاریەکانی مۆندیالی 2022 دیاریکرا
بۆ یەكەمجارە لەمێژوودا یارییهكانی مۆندیال لە وەرزی زستاندا بەڕێوەدەچێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.