Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:36

بۆساغکردنەوەی بەرھەمە ناوخۆییەکان باجى زیاتر لەسەر سەوزەو میوەی ھاوردە دادەنرێت

بۆساغکردنەوەی بەرھەمە ناوخۆییەکان باجى زیاتر لەسەر بەرھەمی سەوزەو میوەی ھاوردە دادەنرێت
کوردستان TV
100%

بۆ ساغکردنەوەی بەرھەمە ناوخۆییەکانی سەوزەو میوە لە پارێزگای سلێمانی گرنگی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی دەدرێت و کارئاسانی بۆ بەبازارکردنی بەرھەمی جوتیاران دەکرێت.

رۆژی چوار شەممە٢٠٢٠.٧.١٥ بەئامانجی گرنگیدانی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی و راگرتنی ھاوسەنگی لەنێوان بەرھەمی ناوخۆیی و ھاوردەکراودا "ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی" لەگەڵ لیژنەی دیاری کردنی ھاوسەنگی سەوزەو میوە" لە پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە.


لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردرا بەھۆی پێگەیشتنی بەشێک لە بەرھەمە ناوخۆییەکان بە تایبەت ئەو بەرھەمانەی کە لە پڕۆژە پلاستیکیەکان بەرھەم دەھێندرێت باج بخرێتە سەر ھەموو ئەو بەرھەمانەی سەوزەو میوە کە لە دەرەوەی ھەرێم ھاوردە دەکرێت ,ئەمەش بە ئامانجی ساخکردنەوەو گرنگیپێدانی زیاتر بە بەرھەمی ناوخۆیی
لە بارەی ئەو بەرھەمانەش کە لە ناوخۆدا بەرھەم دەھێندرێت رزگار حمد خدر جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند: زۆربەی ئەو بەروبومی سەوزەو میوەیەی کە کێڵگەکانی پارێزگای سلێمانیدا بەرھەم دەھێندرێت لەژێر چاودێری تەواوی تەندروسیتدایەو ھەموو ڕێکارەکانی بەبازارکردن دەگرینەبەر بۆساغکردنەوەی بەرھەمی جوتیاران


جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی وتیشی: بەوردی چاودێری عەلوەکان دەکەین بەمەبەستی بەرزنەبونەوەی نرخ ھەروەھا لەسەر ھەموو ئەوکەسانەی کەلەعەلوەدا کاردەکەن پێویستە سەرجەم ڕێنماییەکانی خۆپارێزی پەیڕەو بکەن، ھەروھا لیژنەی عەلوە ڕاسپێردرا بەوردی چاودێری عەلوە بکەن کە نابێت بەھیچ شێوەیەک عمولەو ئەرزی لە جوتیار وەربگیرێت بە پێچەوانەوە ختوەن قاتعەکان ڕوبەڕوی سزا دەکرێنەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.