پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەندكراوێك دوای تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا، لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
موقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدوری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایدهگهێنێت ، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەندكراوێكی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان بەهۆی بەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا، ئەمەش دوای ئەوەی دادگای كەتنی قەزای كفری بەپێی مادەی 457 بڕیاری دەستگیركردنی بۆ ناوبراو دەركرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە لەبەرواری 21 /6/ 2020 پۆلیسی كفری ناوبراویان دەستگیر كرد و ڕەوانەی بەشی گرتن و گواستنەوەی گەرمیانیان كرد، دوای پشكنین دەركەوتن ناوبراو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە، پاش ئەوەی چەند جارێك لەبەندیخانەوە براوەتە نەخۆشخانە و چارەسەری بۆ كراوە دواجار بەهۆی خراپی باری تەندروستیەوە لەبەرواری 7/7/2020 ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوە و ئێوارەی ئەمڕۆش لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.