وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ههرێمی كوردستان لەنووسراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه و ئاراستهى وهزارهتى داریی كراوه رایگەیاندووە، پاڵپشت بەیاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی كشتوكاڵی ژمارە (4)ی ساڵی 2008، بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی جوتیارانی خۆماڵی، بڕیاردرا..
یەكەم: قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئەم بەروبوومە كشتوكاڵییانەی لەدەرەوەی وڵات لەڕێكەوتی 1ی ئابی 2020 (هەنار، هەنجیر، سێو، شوتی، پەتاتە، خەیار، هەنگوین) بۆ كاتێكی نادیار.
دووەم: هەر قاتعێك لەعەلوەكان بەروبوومی قەدەغەكراو لێی بگیرێت، ئەوا سزا دەدرێت بەداخستنی قاتعەكەی بۆ ماوەی هەفتەیەك، بفەرموون بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست و ئاگاداركردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكانتان.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.