له چه‌ند كه‌ناڵێكى تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى ئێران وێنه‌و ڤیدیۆى چه‌ند كه‌سێك و گروپێك بڵاو كراوه‌ته‌وه كه رۆژانه خه‌ریكى كۆكردنه‌وه‌ى ده‌مامكى ناو زبڵدانه‌كانن پاش شوشتنیان به جلشۆر و ئوتوكردنیان له شه‌قامه‌كان به نرخێكى هه‌رزانتر ده‌یفرۆشنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه محه‌مه‌د ره‌زا مه‌حبوب فه‌ر ئه‌ندامى لێژنه‌ى باڵاى رووبه رووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕۆنا له ئێران، له رێگه‌ى ئاژانسى میهرى ئێرانى هۆشدارى داوه‌ته هاووڵاتیانى شارى ئه‌سفه‌هان كه دیقه‌ت له كرین و به‌كارهێنانى ماسكى ده‌ستى دوو بكه‌ن و ده‌شلێت پێویست به نیگه‌رانى ناكات چونكه رێژه‌كه‌ى ئه‌وه‌نده زۆر نییه .
هه‌رواها گووتوویه‌تى پێویسته هاووڵاتیان ره‌چاوى پاك‌و خاوێنى بكه‌ن هۆشیاربن له كرینى ده‌مامك، خۆیان دوربگرن له‌و ده‌مامكانه‌ى كه له شه‌قامه‌كان به ده‌ست ده‌فرۆشرێنه‌وه وه ئاگادارى ئه‌و به‌رهه‌مانه بن كه هیچ نیشانه‌یه‌كى ستاندارى له‌سه‌ر نییه .
له لایه‌كى دیكه‌دا ئامۆژگارى خێزانه‌كان ده‌كات له ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانه‌وه‌ى ده‌مامك ده‌ڵێت پێویسته ده‌مامكى به‌كارهاتوو به ئاو‌و سابوون بشۆردرێت و بۆماوه‌ى10-20 خوله‌ك له ئاودا بكوڵێندرێت یان له ئوتووى بده‌ن تا پله‌ى 70% گه‌رم بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.