وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند : جان ئیف لۆردیان،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌مرۆ سه‌ردانی به‌غدای پایته‌خت ده‌كات.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاوی كردوه‌ته‌وه كه ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه فوئاد حوسێن له باره‌گای وه‌زاره‌ت پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌كات و به‌یه‌كه‌وه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز ده‌ده‌ن.
پێشتر ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی فه‌ره‌نسا بڵاویان كردبۆوه كه جان ئیف لۆردیان،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مموز سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌ن
بەپێی زانیارییەکانی كوردستان تیڤى لۆدریان دوای بەغدا سەردانی هەولێر دەکات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
جان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ یەکەم جاروەکو وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە 15-1-2019 سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد.
له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان و دوای كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند سەردانەکەم سەردانێکی دۆستانە و وەفادارانە و رێزگرتن بوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.