گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند "حه‌سن زیره‌ك" ئه‌وه‌نده دوڵه‌مه‌نده كه‌ده‌كرێت ده‌یان لێكۆلێنه‌وه‌ی و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت ،هونه‌رمه‌ند "سه‌ركه‌وت بورهان" له تۆژینه‌وه‌یه‌كدا به‌راوردكاریه‌كی له‌نمونه‌ی چه‌ند گۆرانیه‌كی زیره‌ك و هۆمه‌ر دزه‌ییدا كردوه.
توێژه‌ر ده‌ڵێت "له دوای حه‌سه‌ن زیره‌ك ، به جورئه‌ت ترین گۆرانی بێژی كورده .. گۆرانی جوڵێنه‌ری سێكسی ئه‌ڵێت ، ده‌گمه‌نترین گۆرانی بێژی كورده گۆرانی چیرۆك ئامێزی ڕۆمانسی ئه‌ڵێت ، گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك له ده‌ره‌وه‌ی فۆڕمی گۆرانیه میللیه‌كاندا ، له‌ناو گۆرانی كوردیدا ده‌گمه‌نه‌و دزه‌یی پێشه‌نگه ... بۆ نمونه گۆرانی (خوایه ئه‌بێ ئێستا ، ئاواته مهخمهلیهكان ، دوێنێ شه‌و بینیم له‌خه‌وێ ، له‌یلا پۆڵ مه‌له‌ك ...هتد)
هه‌روه‌ها توێژه‌ر هونه‌رمه‌ند "سه‌ركه‌وت بورهان" ده‌ڵێت ئه‌م ستایڵ و ئه‌م ناوهڕۆك و ، ئه‌م جورئه‌ته ...شایانی چه‌ندین تۆژینه‌وه‌یه ،له بهندوبهیت و گۆرانی میللی كوردیدا وه‌سف و سێكس زۆر به‌دی ئه‌كرێ ..به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی گۆرانی میللی‌دا زیره‌ك پێشه‌نگ و به‌دوای ئه‌ویشدا هۆمه‌ر دزه‌ییه،دێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.