Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 22:31

وەزیری پەروەردە راگه‌یه‌ندراوێکی لەبارەی مامۆستا کەلەپچەکراوەکەی کەرکووک بڵاوکرده‌وه‌

وە‌ك وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ یە‌كە‌م كە‌س بووم ھە‌مان شە‌و خاوە‌ندارێتی ئە‌م كە‌یسە‌م گرتە‌ ئە‌ستۆ
کوردستان TV
#7
100%

وەزیری پەروەردەی ھەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی كەلەبچەكردنی مامۆستاكەی كەركووك بڵاوكردەوە و رایگه‌یاند: وە‌ك وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ یە‌كە‌م كە‌س بووم ھە‌مان شە‌و خاوە‌ندارێتی ئە‌م كە‌یسە‌م گرتە‌ ئە‌ستۆ.

ڕاگە‌یە‌ندراوێك لە‌ وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستانە‌وە‌:
 
پاش ئە‌وە‌ی ڕۆژی ١٣ی٧ ڤیدیۆیە‌كی ناخ ھە‌ژێن دوور لەهەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی لە‌ سۆشیال میدیا بڵاوكرایە‌وە‌ كە‌ تیایدا مامۆستایە‌كی میلاكی وە‌زارە‌تمان( خوێندنی کوردی ) لە‌ پارێزگای كە‌ركوك بە‌ كە‌لە‌پچە‌كراوی بە‌ بێدێكی نە‌خۆشخانە‌وە‌یە‌ و لە کاتێکدا  خێزانە‌كە‌ی بە‌ناوی (منی) بە‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد ، پرسە و سەرەخۆشیمان هەیە بۆ بەڕێز مامۆستا محمد و خانەوادەی کۆچکردوو ( منی ) خان ، بە‌ پێویستی دە‌زانم بە‌ ھە‌موولایە‌كی ڕابگە‌یە‌نم:
 
۱ـ  وە‌ك وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ یە‌كە‌م كە‌س بووم ھە‌مان شە‌و خاوە‌ندارێتی ئە‌م كە‌یسە‌م گرتە‌ ئە‌ستۆ. لە‌گە‌ڵ بە‌ڕێز وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی حكومە‌تی فیدرال قسە‌م كرد و داوای تە‌داخولی خێرام لێكرد لە‌ ڕێگای وە‌زارە‌تی تە‌ندروستی حكومە‌تی عێراقی فیدراڵەوە .

سوپاسیان دە‌كە‌م بە‌ تایبە‌ت بە‌ڕێز ( علی حمید ) وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی عێراق كە‌ تا ئێستا (۳) جار پە‌یوە‌ندی تە‌لە‌فۆنیمان ئە‌نجام داوە‌ پێكە‌وە‌ و ھاوكار بووە‌ و بابە‌تە‌كە‌ی گە‌یاند بە‌ بە‌ڕێز وە‌زیری تە‌ندروستی عێراقی فیدرال و بریاری بەدواداچونی جدییان داوە.
 
۲- بە‌دوای ئەم کەیسەدا دەچم  و دە‌ست بە‌رداری نابم، ھە‌موو پشتیوانییە‌كی ماددی و مە‌عنە‌ویشم بۆ بە‌ڕێز مامۆستا محمد و خانە‌وادە‌كە‌ی دە‌ربڕیوە‌. ئامادە‌یم دە‌ربڕیووە‌ وە‌ك وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ بریكارە‌ یاساییەکانم  ڕابسپێرم هاوکاری بن لە رووی یاساییەوە. ئە‌گە‌ر مامۆستا محمد یش داوای یاسایی تۆماربكات ھە‌موو پاڵپشتیە‌كی دە‌كە‌م و ئە‌وە‌ی پێویست بێت لەهەموو روویەکەوە بۆی ئە‌نجام دە‌دە‌م.
 
۳- بە‌ مامۆستا محمد و خانە‌وادە‌كە‌ی دە‌ڵێم كە‌ لە‌ پێبژاردنی ئە‌و ئامێرە‌ی زیانی پێگە‌یشتووە‌ ئە‌وان تە‌نھا نین و تە‌حە‌مولی ئە‌و پێبژاردنە‌ بە‌ڕێز كاك مسرور بارزانی بە‌شە‌خسی دە‌یكات.
 
ئالان حمە‌سعید صالح
وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌
٢٠٢٠/٧/١٦

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.