پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغداو بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عیراق كۆبێتەوە. بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆش سەردانی هەولێر بكات.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاوی كردوه‌ته‌وه كه ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه فوئاد حوسێن له باره‌گای وه‌زاره‌ت پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌كات و به‌یه‌كه‌وه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز ده‌ده‌ن.
پێشتر ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی فه‌ره‌نسا بڵاویان كردبۆوه كه جان ئیف لۆردیان،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ناوه‌ڕاستی مانگی تهمموز سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌ن
بەپێی زانیارییەکانی كوردستان تیڤى لۆدریان دوای بەغدا سەردانی هەولێر دەکات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.