له‌ئاماده‌كردن ونووسینی مامۆستای نووسه‌ر "سه‌رده‌دردین زرارساڵح" كتێبی ( كارگێڕی و سه‌ركردایه‌تی له قوتابخانه‌دا) بڵاو كرایه‌وه.
له‌م كتێبه‌دا مامۆستای نووسه‌رباس له‌به‌رێوه‌به‌ردن و گرنگی وئامانجی كارگێری قوتابخانه ده‌كات ،به‌تایبه‌تی له‌رووی فلسه‌فییه‌وه ،له هه‌مان كاتدائه‌م كتێبه‌سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باش وگرنگه بۆ به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له گه‌شت قۆناغه‌كانی خوێندن دا.
مامۆستا سه‌درده‌ین سه‌باره‌ت به كتێبه‌كه‌ی له‌لێدوانێكی تایبه‌ت دا به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند" سه‌ره‌تا، سوپاس و ستایش بۆ خودای دلۆڤان كه ته‌مه‌نی پێدام كتێبی دووه‌مم به چاپ بگه‌یه‌نم به ناونیشانی (كارگێڕی و سه‌ركردایه‌تی له قوتابخانه‌دا) بۆئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاتر به بواری په‌روه‌رده و فێركردن بگه‌یه‌نم و سوپاس بۆ دامه‌زراوه‌ی ژیاری په‌روه‌رده‌یی كه ئه‌ركی چاپكردنی له ئه‌ستۆ گرت كه‌هه‌موو كات له خزمه‌تی په‌روه‌رده‌دان" .
هه‌روه‌ها ووتی" كتێبی ( كارگێڕی و سه‌ركردایه‌تی له قوتابخانه‌دا) له سێ به شی سه‌ره‌كی پێك دێت: به‌شی یه‌كه‌م هزری په‌روه‌رده‌یی لای به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه، به‌شی دووه‌م ئه‌رك و كاری قوتابخانه و ڕۆڵی كارمه‌ندان تیایدا ، به‌شی سێیه‌م قوتابخانه و ڕۆڵی دایبابان له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان".
ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه چه‌ندین مانشێتی گرنگ له خۆده‌گرێت به‌م شێوه‌ی خواره‌وه: له به‌شی یه‌كه‌م
هزری په‌روه‌رده‌یی لای به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه( )the understainding of principal of Educational thought
• به‌رایی.
• مه‌به‌سته‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده.
• فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده و ئامانجه‌كانی.
• به‌ڕێوه‌به‌ری بیرمه‌ند.
• چۆن به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه فه‌لسه‌فه و بیری په‌روه‌رده‌یی خۆی بنیاد ده‌نێ.
• تێگه‌یشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه له ڕه‌وته‌كانی په‌روه‌رده.
• شیكردنه‌وه‌ی ڕه‌وته په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
• قوتابخانه فه‌لسه‌فییه‌كان.
• بنچینه‌ی قوتابخانه فه‌لسه‌فییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
• به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی.
• ڕابه‌رایه‌تی كردنی پڕۆسه‌ی گۆڕانكاری له قوتابخانه.
• گۆڕانكاری ئه‌رێنی.
هه‌روه‌ها له‌به‌شی دووه‌م نووسه‌ر،باس له‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:
ئه‌رك و كاری قوتابخانه و ڕۆڵی كارمه‌ندان تیایدا (The duties and responsibilities of the school and the role of the staff in it )
• كاری قوتابخانه
• ئامانجه‌كانی قوتابخانه
• كارگێڕی قوتابخانه و كۆمه‌ڵگای ناوخۆ
• ڕۆڵی گه‌شه‌پێدانی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه
• ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕۆژانه‌ی مامۆستا
• ئه‌ركه‌كانی ڕێبه‌ری پۆل
• ئه‌ركه‌كانی نۆبه‌تدار
• ئه‌ركه‌كانی نووسه‌ر(سكرتێر)ی قوتابخانه
• ئه‌ركه‌كانی ڕازگری په‌رتوكخانه
• ئه‌ركه‌كانی ڕابــــه‌ری قوتابخانه
• ئه‌ركه‌كانی سازاندنی تاقیگه
• ڕۆڵی كارگێڕی قوتابخانه له‌قوتابخانه‌ی نوێ‌دا
• ڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه
• بواره‌كانی كاركردن له كارگێریی قوتابخانه‌دا
• چه‌مكه هه‌ڵه‌كانی كارگێڕی قوتابخانه
• تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ركه‌وتوو
• ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه
• كۆبوونه‌وه‌كانی قوتابخانه
له كۆتابه‌شی سێیه‌می كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر باس له‌م به‌شانه‌ده‌كات:
قوتابخانه و ڕۆڵی دایبابان له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان( nSchools and the Role of Parents in Raising Their Childre)
• خێزان
• رۆڵی ماڵه‌وه
• ماڵ یه‌كه‌م ده‌زگای په‌روه‌رده‌یه
• دایبابان
• پرسی ململانێی نه‌وه‌كان
• جۆره‌كانی كێشه‌ی قوتابیان و پۆلێن كردنیان كه پێویسته دایبابان هه‌ستی پێ بكه‌ن
• ئه‌نجومه‌نی دایبابان و مامۆستایان
• ئامانجه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دایبابان و مامۆستیان
• چۆن یارمه‌تی سه‌ركه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی دایبابان و مامۆستایان ده‌ده‌ین؟
• به‌شداربوونی ئه‌نجومه‌نی دایبابان و مامۆستایان.
• دروستبوونی ئاره‌زووی په‌روه‌رده‌یی بۆ ئاماده‌بوونی دایبابان له قوتابخانه.
ئا / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.