Erbil 38°C یەکشەممە 26 کانوونی دووەم 10:17

هه‌ژماری تویته‌ری ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی ناسراو هاک کران

‌ تویته‌ر: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌دا ده‌كه‌ین
کوردستان TV
100%

هه‌ژماری ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ناودار هه‌ر له‌ سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه‌ بگره‌ تاكو خاوه‌نكاران له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هاككه‌ری نه‌ناسراوه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.

 له‌نێو ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌دا كه‌ هه‌ژماره‌كانیان هاك كراون هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما؛ كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، جۆ بایدن؛ به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای ئامازۆن، جێف بێزۆس.

هه‌ژماری ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ناودار هه‌ر له‌ سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه‌ بگره‌ تاكو خاوه‌نكاران له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هاككه‌ری نه‌ناسراوه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.

له‌نێو ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌دا كه‌ هه‌ژماره‌كانیان هاك كراون هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما؛ كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، جۆ بایدن؛ به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای ئامازۆن، جێف بێزۆس؛ دامه‌زرێنه‌ری مایكرۆسۆفت، بیل گیتس؛ به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای تێسلا، ئێلۆن موسك؛ خاوه‌نكاری ملیاردێر، میكایل بلوومبێرگ و گۆرانیبیێژی راك، كانیه‌ وێست ده‌بیندرێن.

جگه‌ له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ هه‌روه‌ها هه‌ژماری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمپانیاكانی وه‌ك ئه‌پڵ و ئوبه‌ر-یش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.

- هه‌ست به‌و رووداوه‌ ده‌كه‌ین كه‌ كاریگه‌ری كردووته‌ سه‌ر نهێنیپارێزی هه‌ژماره‌كانی تویته‌ر

له ڕێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستێكه‌وه‌ له‌و هه‌ژماره‌ هاككراوانه‌وه‌ ناونیشانی بیتۆشنێكی فره‌هاوپشك دراوه‌ و داوا كراوه‌ پاره‌ بۆ ئه‌و ناونیشانه‌ ره‌وانه‌ بكرێت. له‌ زۆربه‌ی تویته‌كاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ره‌وانه‌كردنی هه‌ر هه‌زار دۆلارێك بۆ ئه‌و ناونیشانه‌، ئه‌وا دوو هه‌زار دۆلار ده‌درێته‌وه‌.

دوای ئه‌م رووداوه‌ تویته‌ر لەڕێگای هه‌ژماری پشتیوانی خۆیه‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی كورتی دا، كه‌ تیایدا هاتووه‌ هه‌ست به‌و رووداوه‌ ده‌كه‌ین كه‌ كاریگه‌ری كردووته‌ سه‌ر نهێنیپارێزی هه‌ژماره‌كانی تویته‌ر. لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌دا ده‌كه‌ین و بۆ چاككردنه‌وه‌یش هه‌نگاو ده‌نێین. له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌موو كه‌سێك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌.

له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌میشدا ئه‌و تویتانه‌ی له‌ هه‌ژماره‌ هاككراوه‌كانه‌وه‌ نووسرابوون، سڕدرانه‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.