وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی بەدواداچون و لێکۆڵینەوەکانمان (10%)ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی عێراق بندیوارن یان دوو موچەیان هەیە.
عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق به میدیاکانی سعودیەی ڕاگەیاندووه، حکوومەتی ئێستای عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی بەرپرس نییە لەو کێشە داراییانەی ئێستا رووبەڕووی وڵاتەکەی بوونەتەوە.
گوتشی ئهو ئهو كێشه داراییانهی كه ئێستا رووبهروی وڵات بۆتهوه گهندڵهیهكانی چهندین ساڵه له ئێستادا كۆبووتهوه.
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ئاشکرای کرد: بەپێی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانمان (10%)ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی عێراق بندیوارن یان دوو موچەیان هەیە.
گوتیشی: دۆخی ئابوورییش لێمان دەخوازێت کە سەرچاوەکان فرەچەشن بکەین لەڕێگەی زیادکردنی داهاتە نەوتییەکانەوە.
سەبارەت بە سەردانەکەی رۆژی دووشەممەی داهاتووی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سعودیە، وەزیری دارایی رایگەیاند: چەندین رێککەوتنامەی گرنگ واژو دەکرێت، دەروازەیەکی سنوریی دیکە لەگەڵ سعودیە دەکرێتهوه بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.