لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهرێوهبهرایهتى پۆلیسی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كردهوه كه مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار باندێكی بازرگانیكردنیان بەجەستەی مرۆڤەوە دەستگیركرد كە كاریان كڕین و فرۆشتن بووە بەگورچیلەی مرۆڤەوە.
راشیدهگهیهنن ، كهدوای ئهوهی زانیاریمان پێگەیشت لەبارەی باندێكی بازرگانیكردن بەجەستەی مرۆڤ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بنكەی پۆلیسی سەرچنار ڕاسپێردرا بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران، دوای لێكۆڵینەوەو گەڕان و بەدواداچوون توانرا هەشت تۆمەتبار دەستگیر بكرێن كە كاریان بازرگانیكردن بووە بەگورچیلەی مرۆڤەوە.
لەئێستادا تۆمەتباران:
( أ ، ی ، ع ) لەدایكبووی 1996، كوردی دانیشتوی شاری سلێمانی .
(ه ،ع،س ) لەدایكبووی 1986، كوردی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(ع ، أ ، م ) لەدایكبووی 2000، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(م،أ،ح) لەدایكبووی 2000، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(ی ،س،م ) لەدایكبووی 1994، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(أ،ح،ز )لەدایكبووی 1973 ، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(ه ،ی،ت )لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتوی شاری بەغدا.
(ع،ع،ك) لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.
بەفەرمانی دادوەرو بەپێی یاسای تایبەت بەبازرگانیكردن بەئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە ڕاگیراون.
لهكۆتادا پۆلیسی سلێمانى رایدهگهێنێـت ، تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.