Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 22:35

سوپای تورکیا بەچڕی بۆردومانی چیای حەساڕوست و بناری ھەڵگوردیان کرد

بەھۆی ھەبوونی پێگەو بنکەکانی پەکەکە
کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بەچڕی بۆردومانی چیای حەساڕوست و بناری ھەلگوردیان کرد .

بەھۆی ھەبوونی پێگەو بنکەکانی پەکەکە فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا کاتژمێر 2:15 خولەک بەچڕی بۆردومانی چیای حەساڕوست و بناری ھەلگوردیان کرد .

بۆردومانەکە لەدووری گوندو ئاوایەکانە بووه‌، بۆیە زیانەکانی نەزانراون بەھۆی ھەبوونی پێگەو بنکەکانی پەکەکە، سوپای تورکیا بەردەوام چیاو ناوچە سنووری و گوندو ئاوایەکانی ناوچەکە بۆردومان ده‌كات.

ئێواری دوێنێش ھەر لەئەنجامی تۆپباران و تەقەکردن لە گوندو ئاوایەکان لەلایەن سوپای توركیا و سەربازگەکانی سنورەکە ئاگر لەپاوان و دارستانی گوندەکانی خەلیفان و سیران بەربووە و تائێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و بە ھۆیەوە چەندان دۆنم پوش و پاوان دارستانی ئەو گوندانە سوتاوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.