Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 20:23

تەندروستی عێراق: 2 هه‌زار و 281 که‌سی دیکه‌ تووشی کۆرۆنابوون

90 كه‌سی دیكه‌ش به‌په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری حاڵه‌ته‌كانى تووشبوونى هاوڵاتیان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ 24 كاتژمێری رابردوو بڵاو كرده‌وه‌

 ته‌ندروستى عێراق رایده‌گه‌ێنێت له‌و ماوه‌یه‌دا 2 هه‌زار و 281 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون


هەروەها ده‌شڵێت له‌و ماوه‌یه‌دا هەزار و 695 کەسیش بە تەواوی چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق راشیگه‌یاندووه‌ كه‌له‌ماوه‌ی ئه‌و 24 كاتژمێره‌دا 90 کەسی دیكه‌  بەڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە   

ته‌ندروستى عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ر سێ شاره‌كانى به‌غدا و به‌سره‌ و سلێمانى زۆرترین كه‌س تێیدا به‌كۆرۆنا مردووه‌ له‌به‌غدا 25 كه‌س ، سلێمانى 12 كه‌س ، به‌سره‌ 7 كه‌س

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.