له پێكدادانێكی چه‌كداری له گوندێكی نزیكی سه‌وڵاوای سه‌ر به پارێزگای سنه‌ی كوردستانی ئێران ،چوار ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی ئێران كوژران و برینداربوون .
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، شه‌وی رابردوو له به‌رزاییه‌كانی گوندی بڵبه‌ر ،سه‌ر به ناوچه‌ی سه‌وڵاوا ،پێكدادانێكی چه‌كداری له نێوان سوپای پاسداران و هێزی حیزبێكی دژبه‌ری حكومه‌تی ئێران هاته ئاراوه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی هه‌نگاو ڕایانگه‌یاندووه ،كه به هۆی ئه‌و پێكدادانه چه‌كدارییه دوو پاسدار به ناوه‌كانی جه‌ماڵ كه‌ریمی، به‌رپرسی پایگای بڵبه‌ر و محه‌مه‌د كه‌ره‌می، ئه‌ندامی سوپای پاسداران كوژراون، هه‌روه‌ها دوو پاسداری دیكه‌ش بریندار بوون .
هاوكات ماڵپه‌ڕی حوڕه بڵاویكردۆته‌وه كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له پێكدادانێكی چه‌كداری، دوو ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی ئێران له كوردستانی ئێران كوژراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.