Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 20:17

له‌عێراق دوای جه‌ژنی قوربان به‌ یه‌کجاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵده‌گیرێت

فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ 23 ی مانگه‌وه‌ ده‌كرێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی نیشتمانی عێراق، چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ رایگه‌یاند كه‌ به‌م شێوه‌یه‌..

یه‌كه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ 9:30 ئێواره‌ تا 6ی به‌یانی ده‌بێت .

دووه‌م: ناوه‌نده‌كانی بازاڕكردن (مۆڵه‌كان)  به‌ پابه‌ندبوون به‌ رێنمانییه‌ خۆپارێزییه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌ .

سێیه‌م: دوای پشووی جه‌ژنی قوربان به‌ یه‌كجاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵده‌گیریت.

چواره‌م: فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ 23 ی مانگه‌وه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها ده‌روازه‌كانی مونزرییه‌و سه‌فوان و شیب بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌كرێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها لێژنه‌كه‌ داوای له‌ ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كردووه‌، هه‌ڵمه‌تێكی چڕوپڕ بۆ هوشیاركردنه‌وه‌و خۆپاراستن له‌ په‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ست پێبكه‌ن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / میدیای عێراق

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.