به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: پۆلیسی هه‌ولێر توانی له‌ماوه‌ی كاتژمێرێكدا تۆمه‌تبارێك به تۆمه‌تی دزیكردن له گه‌ڕه‌كی پۆلیسانی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر بكات.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون هێزه‌كانمان توانیان له ماوه‌ی كاتژمێرێكدا تۆمه‌تبارێك به ناوی " س،ع" به تۆمه‌تی دزینی 2 ماتۆڕسكیل ده‌ستگیر بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاندووه: دواتر له ماڵی تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر كه بڕێك له ماددەی هۆشبەر و كەرەستەی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و دەمانچەیەك و 2 ماتۆڕسكیلەكە و كۆمەڵێك فیشەك و هەندێك (جلوبەرگی سەربازی بە پلەی عەمید).
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بەند كرا و دۆسیەیەكی دیكەی سەربەخۆش لەسەر تۆمەتبار كرایەوە بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان، لەبەر یٔەوەی ماددەی هۆشبەری بەكار هێنابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.