Erbil 38°C شەممە 25 کانوونی دووەم 02:41

گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌

به‌پێی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی ته‌ندروستی
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتیمانی عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكاری له‌ ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردویه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ش‌ له‌ ڕۆژی ۲۳ی ئه‌م مانگه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه‌و گه‌شته‌كانی ئاسمانیی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ده‌ڵێت: له‌پێناوی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و گه‌شتیاران،كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی ته‌ندروستی ده‌بێت.

ده‌شڵێت : ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق له‌سه‌ر راسپارده‌ی لیژنه‌ی ناوبراو و له‌چوارچێوه‌ی خۆپارێزی له‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا covid19  گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی راگرتبوو، ته‌نها رێگا به‌ گه‌شتی فڕۆكه‌كانی كارگۆو و رێكخراوه‌ فریاگوزارییه‌كان و تیمه‌كانی ته‌ندروستی ده‌درا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.