Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 20:28

وته‌بێژی سوپای ئێران: ئیسرائیل له‌ماڵی جاڵجاڵوکه‌ بێ هێزتره‌

لاوازی و شكسته‌كانی له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ ده‌شارێته‌وه
کوردستان TV
100%

لیوا ئه‌بو فه‌زڵ شه‌كه‌رچی،وته‌بێژ به‌ناوی سوپای ئێران گوتی: ئیسرائیل له‌ماڵی جاڵجاڵوكه‌ بێ هێزتره‌.

ئاژانسی قوتابیانی ئێران (ئیسنا) له‌سه‌ر زاری شه‌كه‌رچی گواستویه‌تییه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر رژێمی ئیسرائیل له‌دوژمنكارییه‌كانی به‌رده‌وام بێت،ئه‌وا ده‌ستی درێژی ئێران و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ ده‌بینێ.

لیوا ئه‌بو فه‌زڵ شه‌كه‌رچی ده‌ڵێت: ئیسرائیل وڵاتێكی ترسنۆكه‌و به‌ پاڵپشتی ته‌واوی ئه‌مریكاو هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بی، هه‌موو هێزو توانای خۆی بۆ بۆردومانكردنی بنكه‌ی T4ی سووریا به‌كارهێنا.

هه‌روه‌ها گوتی: ئیسرائیل له‌ماڵی جاڵجاڵوكه‌ بێ هێزتره‌و هه‌موو كاتێك لاوازی و شكسته‌كانی له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ ده‌شارێته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سپۆتنیك

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.