لە نەمامگەی چراخان لە گوندی قزڵی نێوان هه‌ولێر- كه‌ركوك ته‌رمی 3 كه‌س دۆزرایه‌وه كه ئاسه‌واری فیشه‌ك به جه‌سته‌یانه‌وه دیار بووه و له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه پۆلیسی شاره‌دێی شوان ڕایگه‌یاندووه تا ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتووه كرده‌كه تیرۆرستییه یان كۆمه‌ڵایه‌تییه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له كه‌ركوك له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه پێیڕاگه‌یاندین: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ناو نه‌مامگه‌ی چراخان له گوندی قزڵی له نێوان هه‌ولێر - كه‌ركوك ته‌رمی 3 كه‌س دۆزرایه‌وه كه به فیشه‌ك كوژراون.
ڕاشیگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێن: یه‌كێك له كوژراوه‌كان خاوه‌نی نهمامگهكهیه به ناوی "نه‌وزاد سابیر ئه‌حمه‌د" و یه‌كێكی دیكه‌ش له كوژراوه‌كان برایه‌كی خاوه‌ن نهمامگهكهیه به ناوی "نیهاد سابیر ئه‌حمه‌د" و كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش هاووڵاتیه‌كی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به و و پاسه‌وانی نه‌مامگه‌كه بووه.
گوتیشی: تا ئێستا بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه كرده‌وه‌كه تیرۆرستییه یاوه‌خود كۆمه‌ڵایه‌تییه وپه‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه ڕێكخراوه و هێزه‌كانی پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له ڕووداوه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.