كاتژمێر 3:40 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گه‌نجێك له‌كاتی مه‌له‌كردندا له ڕووباری خابوور له لایه‌ن تیمه‌كانی ژێرئاوی به‌رگری و فریاكه‌وتنی قه‌زای زاخۆ له خنكان ڕزگار كرا.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێرمان پێیڕاگه‌یاندین: دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كه توانای مه‌له‌كردنی له‌ده‌ستدا و ژێرئاو كه‌وت ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی ژێرئاوی زاخۆ چوونه ناو ئاوه‌كه‌وه وه توانیان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا گه‌نجه‌كه له ژێر ئاوه‌كه رزگار بكه‌ن و ژیانی بۆ بگه‌ڕێننه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.