Erbil 38°C شەممە 25 کانوونی دووەم 02:55

داوای که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی نۆرینگه‌ پزیشکییه‌کان و ده‌رمان ده‌کرێت

نرخه‌كان وه‌ك ساڵانی پێشووه‌
کوردستان TV
#7
100%

داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نۆرینگه‌ پزیشكییه‌كان و ده‌رمان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، 61 رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیی و زیاتر له‌ 250 چالاكوان و كه‌سایه‌تی سنووری پارێزگای سلێمانی له‌ یادداشتێكدا كه‌ ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی-یان كردووه‌، داوا ده‌كه‌ن نرخی نۆرینگه‌ پزیشكییه‌كان، سۆنه‌ر و ده‌رمان كه‌م بكرێته‌وه‌.

11

له‌م باره‌یه‌وه‌ هیوا عه‌بدوڵڵا ،چالاكوانی مه‌ده‌نی كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا به‌ ناوی "ئه‌نجوومه‌نی فشار" قسه‌ی بۆ میدیاكاران كرد و گوتی: نرخه‌كان وه‌ك ساڵانی پێشووه‌ كه‌ ئه‌و كات بارودۆخی دارایی باش بووه‌ و مووچه‌ هه‌بووه‌ و بازاڕ جووڵه‌ی تیادا بووه‌، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه‌ وا نییه‌ و ئه‌وه‌ گرانییه‌، مه‌به‌ستیشمان دژایه‌تیكردنی پزیشكان نییه‌، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ئه‌وه‌یه‌ و ده‌بوایه‌ به‌رله‌ ئێمه‌ پزیشكه‌ به‌ڕێزه‌كان ئه‌و هه‌نگاوه‌یان نابا.

گوتیشی: سه‌ردانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ قایمقامی سلێمانی، لێژنه‌ی ته‌ندروستی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی-مان كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای پزیشكانیش كۆده‌بینه‌وه‌ و له‌ هه‌ولێریش سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستیی داده‌نیشین.

ژێده‌ر / AA

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.