Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:32

به‌هۆی به‌رکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ده‌روێشێک دوو که‌س له‌ که‌ڵه‌کچی تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون

دوای ئەوەی پشکنینی کۆرۆنا بۆ ژماره‌یه‌ك لە بەرکەوتەی ئەو دەروێشانە کرا کە لە سلێمانییەوە گەڕابوونەوە
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی پشکنینی کۆرۆنا بۆ ژماره‌یه‌ك لە بەرکەوتەی ئەو دەروێشانە کرا کە لە سلێمانییەوە گەڕابوونەوە دوو تووشبوی دیکەی کۆرۆنا لە ناحیەی كه‌ڵه‌كچی تۆمار کران.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری تەندروستی شێخان بە کوردستان تیفی ڕاگەیاند: هەردوو تووشبووەکە بەرکەوتەی دەرێشکن و خەڵکی ناحیەی کەلەکچین لە سنوری شێخان.

هەروەها گوتیشی: هەردوو تووشبووەکە ماوەی دوو ڕۆژە لە پەرستگەی لالش کەرەنتینە کرابوون و ئەمرۆ ئەنجامی پشکنینەکانیان دەرچوو پۆزەتیڤ بوون، بۆیە ڕەوانەی نەخۆشخانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کران لە پارێزگای دهۆك.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.