Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:33

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە ھەولێر

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە ھەولێر
کوردستان TV
100%

  جان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، گەیشتە ھەولێر و لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان،  پێشوازی لێکرا. 

جان ئێف لۆدریان کەمێک لەمەوبەر بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان،  و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم، وئۆلیڤیێ دیکۆتینی کۆنسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر، پێشوازی لێکرا. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جان ئێف لۆدریان  وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووەوە و دواتریش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی، فوئاد حوسێن ئاماژە بەوەکرد کە ئامانج لە سەردانەکەی بۆ بەغدا پاڵپشتیی عێراقە لەلایەن فەڕەنساوە لە رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان، ھەروەھا سەروەریی عێراق کارێکە ناتوانرێت نەرمی تیادا بنوێنرێت و وڵاتەکەی لە ھاوکاریکردنی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر، بەردەوام دەبێت. 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.