له قه‌زای ئاكرێ به‌هۆیی كێشه‌یه‌كی خێزانی، پیاوێك ده‌چێته سه‌ر بورجێكی ته‌له‌فۆن له سه‌ری گریی ئاكرێ و هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌دات.
په‌یامنێرمان له ئاكرێ كه له شوێنی ڕووداوه‌كه ئاماده بوو پێیڕاگه‌یاندین: ئه‌مشه‌و پیاوێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی لێی ده‌تۆرێت و ماڵ به‌جێده‌هێڵێت ده‌چێته سه‌ر بورجێكی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی و ده‌ڵێت نایه‌مه خواره‌وه تاوه‌كو هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌گه‌ڕێته‌وه لام.
گوتیشی دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر و هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنه‌كه كۆبوونه‌وه و داوایان له گه‌نجه‌كه كرد كه بێته خواره‌وه و خۆی فڕێنه‌دات، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو، تا له كۆتاییدا هێزه‌كانی پۆلیس هاوسه‌ره‌كه‌یان هێنایه لای بوورجهكه و ئاشتیان كردنه‌وه، پاشان پیاوه‌كه هاته خواره‌وه و له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.