Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:36

شۆفێری تاکسییه‌ک له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی له‌ده‌ستدا

له‌ ده‌روازه‌ی هیران له‌ هه‌ولێر
کوردستان TV
100%

فازل حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویداو له‌ ئاكامدا شۆفێری تاكسییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا.

ڕاشیگه‌یاند‌: ڕووداوه‌كه‌ له‌ ده‌روازه‌ی هیران سیتی له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبیل له‌ جۆری توێتا ساڵۆنی تایبه‌ت و تاكسییه‌كدا ڕوویداوه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا شۆفێری تاكسییه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد لایه‌نی خه‌تابار شۆفێری تاكسییه‌كه‌ بووه‌ و له‌ كاتێكدا ڕوویداوه‌ كه‌ تاكسییه‌كه‌ ویستوویه‌تی له‌ڕێگای لاوه‌كییه‌وه‌ بێته‌ سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی و پاشانیش خۆی به‌ توێتا تایبه‌ته‌كه‌دا كێشاوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.