ژان ئیف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر رۆژی كرده‌وه‌و بریاره ئه‌مرۆ هه‌ینى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆك بارزانى ، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم ، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه
شه‌وی رابردوو جان ئێف لۆدریان بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم، وئۆلیڤیێ دیکۆتینی کۆنسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر، پێشوازی لێ‌کرا.
دوێنێ پێنجشەممە، جان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووەوە و دواتریش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی، فوئاد حوسێن ئاماژە بەوەکرد کە ئامانج لە سەردانەکەی بۆ بەغدا پاڵپشتیی عێراقە لەلایەن فەڕەنساوە لە رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان، ھەروەھا سەروەریی عێراق کارێکە ناتوانرێت نەرمی تیادا بنوێنرێت و وڵاتەکەی لە ھاوکاریکردنی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر، بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.