Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:33

هاتووچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

‌ بەهیچ شێوەیەک راستەوخۆ سەردانی بەشەکانی هاتووچۆ نەکەن
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەهۆکاری زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا و کەمکردنەوەی بەریەکەوتن بڕیاردرا بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان،  هاوڵاتیان لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە ناوی خۆیان تۆماربکەن و دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ و كه‌تێیدا هاتووه‌: ئاگاداری سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیان دەکەنەوە کە بەهۆی زیادبونی رێژەی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناو بەمەبەستی کەمکردنەوەی بەریەک کەوتنی هاوڵاتیان لەکاتی سەردانیکردنی بەشەکانی هاتووچۆی هەولێر، بڕیاردراوە کەتەنها سەردانیکردن بەرێگای ئۆنلاین بێت و وەرگرتنی نۆرە (سەرە) تەنها لەرێگای سیستەمی ئەلکترۆنییەوە بێت.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ،بۆیە داوا لەهاولاتیان دەکەین کەوا بەهیچ شێوەیەک راستەوخۆ سەردانی بەشەکانی هاتووچۆ نەکەن، چونکە کارەکانیان رایی ناکرێت بەبێ وەرگرتنی سرەی ئەلکترۆنی

بەشی سەردانیکردنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هەولێر

https://www.hawlertp.com/ahtp/?fbclid=IwAR0UyXug1WDrr4oSdgO4SEEH1X6uMDu_tenm9myMpU2doBY78pIjX2oKbNQ

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.