Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:29

تەندروستی گەرمیان ڕوونکردنەوەیه‌کی بڵاو کرده‌وه‌

لەبارەی ڕێژەی چاكبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا
کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى ڕێژه‌ى چاكبوه‌نه‌وه‌ی تووشبووانى كۆِرۆنا له‌سنوره‌كه‌یان ده‌دات

له‌به‌شێكى روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، ئەو چاكبوەوانەی نەخۆشی كۆرۆنا كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە رادەگەیەنرێن، ئەوانەن کە لە نەخۆشخانەو بەشی ناوخۆیی داخلکراون و پاش وەرگرتنی چارەسەر چاکبونەتەوە. 

 

دەقی رونكردنەوەكەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان: 
 

رونکردنەوەیەک لەبارەی رێژەی چاکبونەوەی نەخۆشەکان

ژمارەیەک لە ھاوڵاتیان تێبینی ئەوەیان کردوە کە ئەو ژمارە چاکبوەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە گەرمیان کە رۆژانە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە رادەگەیەنرێت کەمە بەتایبەت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە. بە پێویستمان زانی ئەوە بۆ ھەمو لایەک بخەینەڕو کە ئەو چاکبونەوانە ئەو کەسانەن کە لە نەخۆشخانەو بەشی ناوخۆیی داخلکراون و پاش وەرگرتنی چارەسەر چاکبونەتەوە، ئەگینا ژمارەیەکی زۆر چاکبوەوەی تر ھەن کە لەکاتی نەخۆش کەوتندا نەھاتون بۆ نەخۆشخانەو لەماڵەوە خۆیان کەرەنتینە کردوە و چاک بونەتەوە، بەڵام بەوھۆیەی نەھاتونەتە نەخۆشخانە ناویان لە لیستی چاکبوان دا تۆمار نەبوە.

لە ھەفتەی داھاتوەوە تەندروستی گەرمیان پرۆسەیەکی تایبەت ئەنجام دەدات بۆ دەستنیشانکردنی وردی ھەمو نەخۆشە چاکبوەکان و دواتر ژمارەکە بۆ رایگشتی ئاشکرا دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.