Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:38

ڤیدیۆ.. بارسێلۆنا بە دۆڕاندنەوە نازناوى خولى پله‌یه‌کی ئیسپانیاى لەدەستدا

ئۆساسۆنا سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆماركرد
کوردستان TV
100%

له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 37 ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، شه‌وی رابردوو یانه‌ى بارسێلۆنا له‌یاری ئه‌م گه‌ڕه‌یدا له‌به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا دووچاری شكست هات


بارسێلۆنا لە یاریگاى کامپ نۆى تایبەت بەخۆى میوانداری ئۆساسۆنای كرد و دووچاری شكست هات له‌م یارییه‌ی دا به‌گۆلێك به‌رامبه‌ر دووگۆل بۆ ئۆساسۆنا 

گۆله‌كه‌ى بارسێلۆنا له‌خوله‌كى 62 ی تایمی دووه‌می یارییه‌كه‌ تۆمار كرا ، دووگۆله‌كه‌ى ئۆساسۆنا له‌خوله‌كه‌كانى 16 و 94 له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  خۆسى ئەرناێز و ڕۆبێرتۆ تۆرێسەوە تۆمارکران.

بەم ئەنجامەش بارسێلۆنا نازناوی لالیگای له‌ده‌ستدا و به‌ 79 خاڵ له‌پله‌ى دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دایه‌ و به‌جیاوازی 7 خاڵ له‌دوای ریال مه‌دریدی پێشه‌نگه‌وه‌یه‌ كه‌ ریال مه‌دریدیش به‌براوه‌بوونى به‌سه‌ر گیاریال  نازناوه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا و  ئۆساسۆناش بە 51 خاڵ لە پلەى 11دایە.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.