Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 21:43

نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا کۆبوونه‌وه‌

کۆنسوڵی فەرەنسا لە هەولێر: سەردانەکەی ژان ئیڤ لۆدریان بۆ پشتیوانییە
کوردستان TV
100%


نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێشوازیكرد له‌ ژان ئیف لۆدریان  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا

لەکۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداربوون وكۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و زنجیره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌دایه‌، كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی لۆدریان له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامیان بدات.

بڕیاریشه‌، لۆدریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و  مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ۆببێته‌وه‌.

پرسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش و به‌رده‌وامبوونی پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دژی داعش بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆردا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی لۆدریان ده‌بن. 

 


هه‌ر له‌سه‌ر سه‌ردانى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌ولێر ئۆلیڤیێ دێکۆتینی، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر شەوی رابردوو لە تویتێکدا بە زمانی کوردی هەواڵی گەیشتنی ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسای بۆ هەولێر راگەیاند: ئەو سەردانەی بۆ هەولێر بۆهاوسۆزی و پشتیوانییە.


شه‌وی رابردوو جان ئێف لۆدریان بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان،  و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم، وئۆلیڤیێ دیکۆتینی کۆنسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر، پێشوازی لێکرا. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.