ڕۆژێکی وه‌ک و ئه‌مڕۆ پێش ۳۹ ســـاڵ هونه‌رمه‌ندێکی ده‌نگ خۆش و هاوڕێیه‌کی خۆشـه‌ویستم قادر زیره‌ک له ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌ووتی۱۷ ـ ۷ ـ ۱۹۸۱ بارگه‌ی تێکناوبه یه‌کجاری ماڵئاوایی لێ کردین یادی به‌خێروجێگای هه‌میشه به‌هه‌شت بی! .
قادر زیره‌کی جوانه‌مه‌رگ خاوه‌نده‌نگێکی ڕه‌سه‌ن وخۆش بوو،سه‌ره‌تا به لاساییکردنه‌ویگۆرانیه‌کان هونه‌رمه‌ندی گه‌وره خوالێ خۆشبو حه‌سـه‌نزیره‌ک ده‌ستی پێ کرد‌و به‌ڵام زۆر زوو تووانی که ببێته خاوه‌ن ڕێچکه‌و ستایلی خۆی! سـاڵی ۱۹۷۷ به هاوکاریکۆمه‌ڵێک ژه‌نیاری بلیمه‌ت و خوێـن گه‌رم و بێ به‌رامبه‌ر‌که ژماره‌یان ده‌گه‌یشته نزیکه‌ی۲٥که‌س له‌گه‌ڵ ژه‌نیارانی شـــــانۆی لادێی و له مه‌ڵبه‌ندی ئه‌وان گۆرانی (دوورم له یاران)مان بۆ ئاماده کرد که له هه‌ڵبه‌ســت و ئاوازی به‌نده بوو! هه‌ر به‌و گۆرانیه‌ش ناوی ده‌رکرد و به‌ناوبانگ بوو!کارکردمان پێکڕان له تیپی هـونه‌ری هه‌ولێریش درێـژه‌ی پێ درا به چه‌ند به‌رهه‌مێکی تر که هه‌تا ئێســـتاش له یادی خه‌ڵکه!
ســـاڵی ۱۹۷۹ له ڕه‌وشنبیری جه‌ماوه‌ری نه‌مام و گواسترامه‌وه بنکه‌ی لاوانی هه‌ولێر له ســـــێتاقان و بووم به‌مامۆسـتای موزیک و له جیاتی به‌یانیان کارم بوه دواینیوه‌ڕۆیان (کاژێـر ۳) ڕۆژێکیان قادر زیـره‌کی ڕه‌حمه‌تی بۆ یه‌که‌مین جار سه‌ردانی کردم چونکه زیاتر ده‌هاته ماڵێ زۆرگله‌یی و گازنده‌ی کـرد که گوایه من زۆر گـرنگی به ئه‌و ناده‌م! دووای ڕوونکردنه‌وه‌ی من سـارد بوه‌وه‌و هیچی له دڵ نه‌ما!ئه‌و سه‌رده‌مه زۆربه‌ی ئاوازدانه‌ره‌کان به دوای شــیعری گۆرانی ده‌گه‌ڕان و منیش یه‌کێک بووم له وان که زۆر جار ناچار ده‌بووم خۆم شیعری ئاوازه‌کانم دانێم! ووتم قادر گیان شیعرێکی تازه‌م نووسیوه به ناوی (ڕاسپارده‌یه‌کپاش مردن) ئه‌گه‌ر به دڵت بێ به مه‌قام یاخۆ گۆرانی بیڵێی!ته‌ماشـای شیعره‌که‌ی کردوو، ووتی زۆر خۆشـه! ڕه‌حمه‌تی له‌به‌ر کۆچکردنی خێزانی هه‌میشه جۆرێک غه‌مباری و دڵ ته‌نگی پێوه دیار بوو هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و زۆر شــیعره‌ی به دڵ بوو!دووای که‌مێک بیرکردنه‌وه‌و سه‌رنجدان ده‌ستی کرد به‌چڕینی مه‌قامی هیجران و منیش ئه‌و ڕۆژه عـوودم لا نه‌بووته‌نها گیتارێکی ئه‌ســپانی نه‌بێ که په‌رده‌ی چاره‌که ده‌نگم بۆ زیاد کردبوو به گه‌ری که‌ووتم و تۆمارمان کرد! دووا دێڕیشیعره‌که ده‌ڵێ:(له یادی نه‌چێ ڕۆژانی هه‌ینی بێته سه‌رگۆڕم گوڵم بۆ بێنی). ئه‌وه‌ی لای من که زۆر گرنگه قادر زیـره‌کی پێش چه‌ند حه‌فته‌یه‌ک ئه‌و مه‌قامه‌ی بـۆ مه‌رگی خۆی گووت! چونکه من له ۱۲ ـ ٦ ـ ۱۹۸۱ناچار کرام کوردستان و که‌س کارم به جێ بهێـڵم و به داخه‌وه قادر زیره‌کیش پاش که‌متر له پێنج حه‌فته له‌ڕۆژی هه‌ینی۱۷ـ۷ـ۱۹۸۱ئێمه‌ی به‌جێ هێشت!له ده‌ستدانی ئه‌وکه‌ڵه هونه‌رمه‌نده که‌لێنێکی زۆرگه‌وره بوو له نێو موزیکی کوردی! جارێکی تر یادی به‌خێرو پاشـــــماوه‌ی ته‌مه‌ن بـۆ هه‌موو منداڵ و نه‌وه‌کانی! قادر زیـره‌کی ڕه‌حمه‌تی به گـۆرانی و مه‌قامه‌کانی هه‌تا دونیا ماوه هه‌ر زیـندو ده‌مینێ.
ن: رزگار خۆشناو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.