سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 17/7/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ژان ئيڤ لودريان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه جێگرانى سه‌رۆك ئاماده‌ى بوون، ده‌ستبه‌كاربوونى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌واميى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق، تاوتوێ كران. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق، كليلى سه‌قامگيريى سياسيى عێراقه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نساش پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان دووپات كرده‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا، له‌گه‌ڵ هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو، تيايدا تيشك خرايه سه‌ر ژماره‌ى تووشبووان و چاره‌سه‌ركراوان و ئه‌وانه‌ى به‌هۆى په‌تاكه‌وه گيانيان له ده‌ست داوه، لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز لودريان ئاماده‌ييى فه‌ره‌نساى بۆ هاوكاريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه په‌تاكه نيشان دا.
له كۆوبونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر خرايه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كرده‌وه، به‌ڕێز لودريانيش به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له په‌يوه‌ندييه هه‌مه‌لايه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا و قووڵكردنه‌وه‌ى هاوبه‌شيى نێوانيان كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكه‌وه‌ژيانى پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئايينييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه به‌ڕێزان باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له به‌غدا و كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له لێدوانێكى هاوبه‌شى ڕۆژنامه‌وانيدا، نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به پێشوازى له به‌ڕێز ژان لودريان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ده‌ربڕى و سه‌ردانه‌كه‌ى له‌م كاته هه‌ستياره‌دا كه هه‌رێمى كوردستان و عێراقيش وه‌ك جيهان گيرۆده‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانين، به گرنگ و نيشانه‌ى به‌رده‌واميى پشتگيريى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا.
به ناوى گه‌لى كوردستانه‌وه دووباره سوپاسى فه‌ره‌نساى كرد كه هه‌ميشه له ته‌نگانه‌دا پشتگيرى له مافه ده‌ستوورييه‌كانى كوردستان كردووه، ساڵى 2017ش ئابلۆقه‌ى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان شكاند و هاوكار بوو له ده‌سپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆك ماكرۆنى به ڕۆڵێكى زۆر به‌رچاو ناوزه‌د كرد كه هه‌رگيز له‌بير ناكرێت و مايه‌ى ڕێز و پێزانينه.
هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه له شه‌ڕى داعشدا، فه‌ره‌نسا وه‌ك ئه‌ندامێكى گرنگى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و هاوبه‌شێكى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، پشتگيرى و ڕۆڵێكى به‌رچاوى هه‌بووه و هێشتاش عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستيان به پشتگيريى فه‌ره‌نسا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه، باسى له‌وه‌ش كرد كه فه‌ره‌نسا هاوكاريى مرۆيى پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران كردووه، به‌تايبه‌تيش خوشك و برايانى ئێزدى و مه‌سـيحى، چ له كه‌مپه‌كان، يان به حه‌واندنه‌وه‌يان له فه‌ره‌نسا، هه‌روه‌ها گوتى: گرنگييه‌كى زۆر به سه‌قامگيريى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و عێراق ده‌دات.
نێچيرڤان بارزانى باسى له به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌روه‌ى فه‌ره‌نساش كرد كه وه‌ك دۆستێكى كوردستان ڕۆڵێكى به‌رچاوى له په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسادا گێڕاوه، هه‌م كاتێك وه‌زيرى به‌رگرى بوو كه سه‌ردانى كوردستان و به‌ره‌كانى شه‌ڕى دژى داعشى كرد، هه‌م چه‌ند جارێك پێشتر و ئێستاش كه دووباره وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌يه، بۆ ئه‌وه‌ش زۆر سوپاسى كرد، هه‌روه‌ها سوپاسى به‌ڕێزان باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له به‌غدا و كونسولى فه‌ره‌نساى له هه‌ولێر كرد كه به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
له كۆتاييدا نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازياره و ده‌رفه‌تيش له‌باره بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا له بواره‌كانى سياسى، ئابوورى، ئه‌منى، ئه‌كاديمى و كولتووريدا، به‌تايبه‌تيش كۆمپانيا فه‌ره‌نسييه‌كان ده‌توانن له هه‌موو بواره‌كاندا كار و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ژان ئيڤ لودريان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا گوتى: خۆشحاڵم کە دووباره لێرە له‌گه‌ڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى له هه‌ولێرم. ئەمە هەشتەمین سەردانمه بۆ هەرێمی کوردستان، وەک جەنابتان ئاماژەتان پێ‌کرد، چوار جار وەک وەزیری بەرگریی هاتووم لە کاتە هەرە سەختەکاندا، هەروەها ئەمە چوارەمین جاریشە وەک وەزیری دەرەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەم.
لە دەستپێکی پەتای کۆرۆناوە، یەکەمین سەردانمە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونکە فەرەنسا بەردەوام ئاماده‌يى هەبووە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لە ساتە هەرە سەختەکاندا کە ئێستا عێراق و هەرێمی کوردستان پێیاندا تێده‌پەڕێت پێم‌خۆش بوو ئەم سەردانە بکەم بۆ لای ئێوە کە هاوسۆزی و پشتیوانییە، هاوسۆزی بەرامبەر بە پەتای کۆرۆنا کە تووشی ئێوە بووە وەک چۆن تووشی ئێمەش بووەوە، هەر بۆیە لە ڕۆژانی داهاتوودا چەندین کەلوپەلی گرنگی پزیشکی وەک هاوکاریی دەبەخشین بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە یارمەتیی کارمەندانی تەندروستیی ئێوە دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌م سه‌ردانه‌م پشتگيرييه بۆ شه‌ڕتان دژى داعش کە ئێمە و کوردستانی تووشی پرسە و تازیە کرد. دەبێ هەموومان پێکەوە ڕووبەڕووی ببینەوە، عێراقی و فەرەنسی و کوردستانی بە بێ ئەوەی ئاستی چاودێریی نزم بکەینەوە، هەروەها هاوسۆزیيه لە قەیران و گرژییە هەرێمییەکان کە عێراق و هەرێمی کوردستان له‌سه‌ر خاكى خۆيان بوونەتە قوربانى و له ژيانى ڕۆژانه‌ياندا باجى ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها پشتگيرييه له بوراى مرۆييدا كه هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوێستێكى جوامێرانه‌ى نيشان دا به پێشوازيكردنى په‌نابه‌رانى سووريا و ئاواره‌كانى عێراق، زۆر سوپاستان ده‌كه‌ين و هه‌ميشه‌ش جه‌خت له‌و جوامێرييه‌ى ئێوه ده‌كه‌مه‌وه.
دوايين جار كه ئۆكتۆبه‌رى ساڵى پار سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان‌م كرد، به‌ڵێنى ئه‌وه‌م دا كه چه‌ندين مليۆن يۆرۆ كۆبكه‌مه‌وه بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، له كه‌مپى به‌رده‌ڕه‌ش چه‌ندين پڕۆژه‌مان ئه‌نجام دا له بوراه‌كانى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى و ئاو، هه‌روه‌ها ڕۆژانى داهاتووش فه‌ره‌نسا يارمه‌تى ده‌گه‌يه‌نێته نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ڵه‌بجه، فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێوه، له داهاتوودا به هاوكارى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا به گوژمه‌ى پازده مليۆن يۆرۆ پڕۆژه‌يه‌كى گرنگى بوارى ئاو و ئاوه‌ڕۆ له پارێزگاى دهۆك ئه‌نجام ده‌دات.
هەروەها ئاژانسی پەرەپێدانی فەرەنسی لەگەڵ زانکۆی ئەمه‌ریکی لە سلێمانی لە نزیکەوە کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی هەلی کار بۆ گەنجانی کورد. خاڵێکی دیکە كە دەمەوێ ئاماژەی پێ بکەم کۆمپانیاکانمانە کە بەردەوام دەبن. ئەمساڵ قوتابییەکی کورد کە باوکی له شه‌ڕى داعشدا شه‌هيد بووه، بەکالوریای فەرەنسی بەدەست هێناوە و بەردەوامی بە خوێندنی خۆی داوە لە سایەی بۆرسێکی خوێندنی حکوومەتی فەرەنسا. ڕاستە ئەمە یەکەم قوتابییە، به‌ڵام بە دڵنییاییەوە دوایین قوتابی نابێت و بەردەوام دەبێت. ڕۆڵەیەکی کوردە کە لە سایەی قوتابخانەی فەرەنسی لە سلێمانی و هەولێر خۆیان پێدەگەیەنن لەناو سیستمی فەرەنسیشدا لە سایەی هاوکارییەکی زانکۆکانی ئێمە لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین لە پتەوکردنی ئەو دۆستایەتییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.