Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 14:32

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونه‌وه‌

کونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر: سه‌ردانى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بۆ هه‌ولێر بۆهاوسۆزی و پشتیوانییە
کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ له‌ پیرمام، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و شاندی یاوه‌ری كرد، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق شه‌وی رابردوو گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌خت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له‌ قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت ئاماده‌بوون.

لۆدریان جاری هه‌شته‌مه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و چوار جار وه‌ك وه‌زیری به‌رگری سه‌ردانی هه‌ولێری كردووه‌ و ئه‌مه‌ش چواره‌م سه‌ردانییه‌تی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ سه‌ردانی هه‌رێم بكات.

لۆدریان خۆی به‌ پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێت و له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیدا، گوتی: هاتووم پشتیوانی و هاوسۆزیم بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات بكه‌مه‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.