لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بكوژانی گەنجێكی تەمەن 23 ساڵیان دەستگیر كرد .
پۆلیسی سلێمانى رایدهگهێنێت شەوی 16-7-2020 ، لە گەڕەكی هەواری شاری لەشاری سلێمانی بەهۆی ڕوداوێكی تەقەكردنەوە گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ بە ناوی ( س ، م ،ع ) بریندار بوو و دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان گەنجەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا .
لهبهشێكى دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو بنكەی پۆلیسی هەواری شاری ڕاسپارد بۆ دۆزینەوەی بكوژان و دەستگیركردنیان ، توانرا لەماوەیەكی كەمدا و هەمان شەو دوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیش گیرا بەسەر دوو چەكی جۆری دەمانچە كە بەتۆمەتباران بووە.
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن لەئێستادا تۆمەتباران كە كوردی دانیشتوی شاری سلێمانین :
(پ ، ف ، ك ) لە دایكبوی 1999
(ڕ ،أ ، ف) لەدایكبووی 1990
بەبِریاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.