Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 14:29

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا: هاتووم پشتیوانی و هاوسۆزیم بۆ هه‌رێمی کوردستان دووپات بکه‌مه‌وه

هاوکاریی دەبەخشین بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان
کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17/7/2020  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ژان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كرد.

له‌ كۆوبونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر خرايه‌ به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پێويستيى به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق كرده‌وه‌، به‌ڕێز لودريانيش به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌ڕى دژى تيرۆردا، دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ په‌يوه‌ندييه‌ هه‌مه‌لايه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا و قووڵكردنه‌وه‌ى هاوبه‌شيى نێوانيان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و پێكه‌وه‌ژيانى پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌يى و ئايينييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون كه‌ به‌ڕێزان باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ به‌غدا و كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون.

له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا‌  ژان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا له‌باره‌ی سه‌ردانى بۆ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، خۆشحاڵم کە دووباره‌ لێرە له‌گه‌ڵ  نێچیرڤان بارزانى له‌ هه‌ولێرم. ئەمە هەشتەمین سەردانمه‌ بۆ هەرێمی کوردستان، وەک جەنابتان ئاماژەتان پێکرد، چوار جار وەک وەزیری بەرگریی هاتووم لە کاتە هەرە سەختەکاندا، هەروەها ئەمە چوارەمین جاریشە وەک وەزیری دەرەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەم.

لە دەستپێکی پەتای کۆرۆناوە، یەکەمین سەردانمە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونکە فەرەنسا بەردەوام ئاماده‌یى هەبووە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لە ساتە هەرە سەختەکاندا کە ئێستا عێراق و هەرێمی کوردستان پێیاندا تێده‌پەڕێت پێمخۆش بوو ئەم سەردانە بکەم بۆ لای ئێوە کە هاوسۆزی و پشتیوانییە، هاوسۆزی بەرامبەر بە پەتای کۆرۆنا کە تووشی ئێوە بووە وەک چۆن تووشی ئێمەش بووەوە، هەر بۆیە لە ڕۆژانی داهاتوودا چەندین کەلوپەلی گرنگی پزیشکی وەک هاوکاریی دەبەخشین بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە یارمەتیی کارمەندانی تەندروستیی ئێوە دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌م سه‌ردانه‌م پشتگیرییه‌ بۆ شه‌ڕتان دژى داعش کە ئێمە و کوردستانی تووشی پرسە و تازیە کرد. دەبێ هەموومان پێکەوە ڕووبەڕووی ببینەوە، عێراقی و فەرەنسی و کوردستانی بە بێ ئەوەی ئاستی چاودێریی نزم بکەینەوە، هەروەها هاوسۆزییه‌ لە قەیران و گرژییە هەرێمییەکان کە عێراق و هەرێمی کوردستان له‌سه‌ر خاكى خۆیان بوونەتە قوربانى و له‌ ژیانى ڕۆژانه‌یاندا باجى ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها پشتگیرییه‌ له‌ بوراى مرۆییدا كه‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوێستێكى جوامێرانه‌ى نیشان دا به‌ پێشوازیكردنى په‌نابه‌رانى سووریا و ئاواره‌كانى عێراق، زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین و هه‌میشه‌ش جه‌خت له‌و جوامێرییه‌ى ئێوه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌.

دوایین جار كه‌ ئۆكتۆبه‌رى ساڵى پار سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانم كرد، به‌ڵێنى ئه‌وه‌م دا كه‌ چه‌ندین ملیۆن یۆرۆ كۆبكه‌مه‌وه‌ بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، له‌ كه‌مپى به‌رده‌ڕه‌ش چه‌ندین پڕۆژه‌مان ئه‌نجام دا له‌ بوراه‌كانى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى و ئاو، هه‌روه‌ها ڕۆژانى داهاتووش فه‌ره‌نسا یارمه‌تى ده‌گه‌یه‌نێته‌ نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌، فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێوه‌، له‌ داهاتوودا به‌ هاوكارى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا به‌ گوژمه‌ى پازده‌ ملیۆن یۆرۆ پڕۆژه‌یه‌كى گرنگى بوارى ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌ پارێزگاى دهۆك ئه‌نجام ده‌دات.

هەروەها ئاژانسی پەرەپێدانی فەرەنسی لەگەڵ زانکۆی ئەمه‌ریکی لە سلێمانی لە نزیکەوە کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی هەلی کار بۆ گەنجانی کورد. خاڵێکی دیکە كە دەمەوێ ئاماژەی پێ بکەم کۆمپانیاکانمانە کە بەردەوام دەبن. ئەمساڵ قوتابییەکی کورد کە باوکی له‌ شه‌ڕى داعشدا شه‌هید بووه‌‌، بەکالوریای فەرەنسی بەدەست هێناوە و بەردەوامی بە خوێندنی خۆی داوە لە سایەی بۆرسێکی خوێندنی حکوومەتی فەرەنسا. ڕاستە ئەمە یەکەم قوتابییە، به‌ڵام بە دڵنییاییەوە دوایین قوتابی نابێت و بەردەوام دەبێت. ڕۆڵەیەکی کوردە کە لە سایەی قوتابخانەی فەرەنسی لە سلێمانی و هەولێر خۆیان پێدەگەیەنن لەناو سیستمی فەرەنسیشدا لە سایەی هاوکارییەکی زانکۆکانی ئێمە لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین لە پتەوکردنی ئەو دۆستایەتییە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.