Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 14:10

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنا داوای 10 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار ده‌کات

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات
کوردستان TV
100%

 ئامانجی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌یه‌ هاوكاری مرۆیی بگه‌یه‌نێته‌ ٢٥٠ ملیۆن كه‌س له‌ ٦٣ وڵات له‌ ئه‌فریقا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مریكای لاتین.


نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای ١٠ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار ده‌كات بۆ هاوكاریكردنی وڵاتانی كه‌مده‌رامه‌ت له‌ میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێدا. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین داواكاری ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ له‌ مێژوودا له‌ وڵاتان بۆ هاوكاری مرۆیی.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری داوه‌ له‌وه‌ی تاكوو كۆتایی ئه‌مساڵ به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابووریه‌ جیهانییه‌ی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ خۆی هێناویه‌تی له‌وانه‌یه‌ ٢٦٥ ملیۆن كه‌س به‌ ده‌ست برسێتییه‌وه‌ بناڵێنن و ئامانجیشی ئه‌وه‌یه‌ هاوكاری مرۆیی بگه‌یه‌نێته‌ ٢٥٠ ملیۆن كه‌س له‌ ٦٣ وڵات له‌ ئه‌فریقا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مریكای لاتین.

جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، مارك لۆوكۆك هۆشداری دا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تا زووه‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ جی٢٠ نه‌كه‌ونه‌ خۆ ئه‌وا كاریگه‌ری نه‌رێنی ڤایرۆسه‌كه‌ زۆر ترسناكتر ده‌بێت و كاره‌ساتی مرۆیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

لۆوكۆك تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌هۆی كاریگه‌ری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی په‌تاكه‌ به‌پێی مه‌زه‌نده‌كانیان رۆژانه‌ مه‌ترسی مردنی شه‌ش هه‌زار منداڵ ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی ده‌كرێت به‌ریان پێ بگیرێت.

لۆوكۆك داوای ١٠ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار ده‌كات بۆ هاوكاریكردنی وڵاتانی كه‌مده‌رامه‌ت له‌ میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێدا. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین داواكاری ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ له‌ مێژوودا له‌ وڵاتان بۆ هاوكاری مرۆیی. هۆشداریشی دا له‌وه‌ی كه‌ هاوكاری وڵاتانی ئابووری گه‌شه‌سه‌ندوو به‌پێی پێویست نییه‌ و ئه‌گه‌ر ئاوا بڕوات كاره‌ساتی گه‌وره‌تر روو ده‌دات.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان یه‌كه‌مجار له‌ مانگی ئادار به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ٤٠ وڵات له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا داوای دوو ملیار دۆلاری كرد، له‌ مانگی ئایاریشدا داواكارییه‌كه‌ی گه‌یانده‌ بڕی شه‌ش ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار.

تاكو ئێستا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان توانیوویه‌نتی ته‌نها یه‌ك ملیار و ٦٤٠ ملیۆن دۆلار بۆ سندوقه‌كه‌ی كۆ بكاته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.