Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 16:29

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان و بینینەوەی سەرۆک بارزانی دەربڕی

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەکات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی ٧ـی ٢٠٢٠ سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ژان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کرد.

لە دیدارێکی دۆستانەدا باس لە پەیوەندییەکانی فەڕەنسا و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و جموجۆلەکانی داعش و ئەو قەیرانانەی بە هۆی پەتای کۆڕۆناوە ڕویان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە کرا.

هەروەها پشتیوانیە هەمیشەییەکانی فەڕەنسا لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی گرینگی فەڕەنسا لە بەرەنگار بوونەوەی داعش و پەیوەندی هەرێم بە حکوومەتی فیدراڵ تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان و بینینەوەی سەرۆک بارزانی دەربڕی.

11

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.