Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 16:27

لە کەلار 2 تووشبووی دیکه‌ى کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ژمارەی ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا لە گەرمیان گیانیان لەدەست داوە، گەیشتە 49 كەس
کوردستان TV
100%

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، لە كەلار دوو تووشبووی دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا.

عەباس عەبدولعەزیز، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان،  ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ هەینی 17/7/2020، لە نەخۆشخانەی قەڵا لە كەلار كە تایبەتە بە چارەسەری تووشبوانی پەتای كۆرۆنا، دوو كەس گیانیان لەدەست دا".

گوتیشی: "ئەو دوو كەسەی كە ئەمڕۆ گیانیان لەدەست دا، یەكێكیان ئافرەتێكی تەمەن 65 ساڵ بوو، ئەوه‌ى دیكه‌یان ئەفسەرێكە بە پلەی نەقیب لە بەرێوەبەرایەتیی نەوت و گازی گەرمیان".

ژمارەی ئەو كەسانەی بە پەتای كۆرۆنا لە گەرمیان گیانیان لەدەست داوە، گەیشتە 49 كەس.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.