وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ هەینی بە پشتبەستن بە زانیاری وردی هەواڵگریی، لە هەڵمەتێكی ئەمنیدا هێزێكی سەر بە ئاژانسی هەواڵگری، توانیان لە قەزای حەویجەى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركووك سێ چەكداری داعش دەستگیربكەن و دەستیش گیرا بەسەر دوو حەشارگەی داعش كە تیایدا بۆمب و جلوبەرگی هەمەجۆر و چەك و تەقەمەنیان تێدابوو.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاند" پێشتر ئەو سێ چەكدارەی داعش بە ماددەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەسگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، به‌لام ئه‌مرۆ له هه‌لمه‌تێكى هێزه ئه‌منیه‌كاندا توانرا له كه‌ركووك ده‌ستگیر بكرێن و راده‌ستى دادگا بكرێن.
وتیشى" داعشه ده‌ستگیركراوه‌كان، دانیان ناوە بەوەی چەكداری داعشن و پێشتر ده‌ستیان لە چەندین كردەوەی تیرۆریستی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزە ئەمنیەكاندا هه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.