Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 16:18

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخی تەریقەتی نەقشبەندی کرد

شێخ سەیفوڵلا ئەنساری کەسایەتی ئایینی و شێخی تەریقەتی نەقشبەندی لە باکووری کوردستان کۆچی دوایی كرد
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ په‌یامێكدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ سەیفوڵڵا ئەنساری شێخی تەریقەتی نەقشبەندی لە باکووری کوردستان كرد.


مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی لە هاشم هاشمی سیاسەتوانی ناسراوی باکووری کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ سەیفوڵلا ئەنساری کەسایەتی ئایینی و شێخی تەریقەتی نەقشبەندی لە باکووری کوردستان کە دەکاتە خەزووری هاشم هاشمی.


سەرۆکی حکوومەت هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی شێخ سەیەفووڵلا ڕاگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.