لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریكادا رایگهیاندووه، پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ پڕۆژەی بەستنی تۆڕەكانی كارەبای نێوان عێراق و كەنداو پیشاندەدات.
واشنتن پابەندە بە ئاسانكارییەكانی بەردەم جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە و لە كاتی پێویستدا ھاوكار دەبێت و ئەو پڕۆژەیە، وزەی كارەبا بۆ عێراقییەكان دابین دەكات.
ھەروەھا لەو رێگەیەوە جووڵەیەك دەكەوێتە ئابووری عێراقەوە، ئەمەریكاش بەم ھەنگاوەی ئەوە پیشاندەدات كە چیتر عێراق بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی كارەبا، روو لە ئێران نەكات.
حكوومەتی عێراق و ئەنجوومەنی ھاریكاری كەنداو و ئەمهریكا، بەنیازن ھەماھەنگییە ئابوورییەكان له بواری وزەی نێوانیان زیادبكەن، وەك ھەوڵێك بۆ بووژانەوەی ناوچەكە و ھەر سێ لایەن داوایان لەو وڵاتانە كردووە، كە لە كۆنگرەی نێودەوڵەتی كوێت بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق بەشداربوون، بەڵێنەكانیان جێبهجێ بكهن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.