عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، برياره رۆژی دووشەممەی داهاتوو، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانى عێراق سەردانی سعودیە بكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا، چەندین رێكەوتننامە واژۆ دەكات.
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووریی بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند، عێراق و سعودیە لەسەر كردنەوەی دەروازە سنورییەكان بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە رووی یەكتریدا رێككەوتوون.
مانگی ئایاری رابردوو، عەلی عەلاوی خۆی سەردانی سعودیەی كرد و پەیامێكی كازمی بە سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای ئەو وڵاتە گەیاند و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەشدا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیانەوە گفتوگۆی كرد.
وتيشى" بڕیارە بەم نزیكانە كازمی جگە لە سعودیە سەردانی هەر یەك لە ئێران و ئەمریكاش بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.