تیمەكانی بەرگری شارستانی خەبات تەرمی گەنجێكیان لەناو زێی گەورە لەسنوری قەزای خەبات دۆزیەوە.
له‌م باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له بەرگری شارستانی خەبات به كوردستان تیڤی راگه‌یاند" تیمەکانى ژێرئاوى بنکەی بەرگری شارستانی قەزای خەبات توانیان ئه‌مرۆ هه‌ینى تەرمى گه‌نجێك به‌ناوى (دیسه‌م عبدالعزیز پیرۆ) له‌ناو ئاوى زێى گه‌وره بدۆزنەوە، كه په‌نابه‌رى کوردی ڕۆژئاوایه.
وتیشى:" ئێستا تەرمەکە ره‌وانه‌ی بەشی پۆلیسی قه‌زای خەبات كراوه بۆ لێكۆلینه‌وه‌و دواتر ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادى ده‌كرێت له شارى هه‌ولێر.
سالار نامیق/ په‌یامنێرى كوردستان تیڤی له خه‌بات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.