Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 14:30

ریال مەدرید باجی بردنەوەی لالیگا دەداتە یانەی چێلسی

به‌م هۆكاره‌
کوردستان TV
100%

رۆژنامەی میرەری بەریتانی رایگەیاند دوای ئەوەی یانەی ریال مەدرید نازناوی لالیگای بەدەستهێنا پێویستە یانەی شاهانە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی چێلسی لەبەرئەوەی یاریزان هازارد لەگەڵ یانەی شاهانە نازناوی لالیگای بردەوە و گەیشتنی بۆ چامپیۆنزلیگ مسۆگەر كردووە .

هازارد لەهاوینی ساڵی رابردوو بە 100 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەیانەی شاهانەوە كرد بەڵام بەهۆی پێكانەوە لەبەشێكی زۆری یاریەكان بەشدار نەكردووە بەڵام بەپێی بڕگەكانی گرێبەستەكە ریال مەدرید پێویستە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بداتە چێلسی ئەگەر هازارد لەگەڵ یانەی شاهانە نازناوی لالیگا بباتەوە هەروەها 15 ملیۆن یۆرۆی دیكەش چونكە ریال گەیشتنی بۆ چامپیۆنزلیگ مسۆگەركردووە و كۆی گشتی پاداشتەكەش 35 ملیۆن یۆرۆیە 

1

سالار جه‌لال

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.